ڕێنماييەكان

ڕێنماييەكانى دابەزينى خوێندكاران (٢٠١٣-٢٠١٤)

ئەو خوێندكارانەى كە وەردەگيرێن لە زانكۆكانى هەرێم، لە قۆناغى يەكەمدا مافى دابەزينيان هەيە بەم شێوەيەى خوارەوە:-

١- ئەگەر كەمترين كۆنمرەى بەشى خوێندكار بەرزتر بوو لە كەمترين كۆنمرەى (گشتى يان پارێزگا بە ڕەچاوكردنى كۆنمرەى خوێندكار) ئەو بەشەى كە داواى دابەزينى بۆ دەكات لە شوێنى نيشتەجێ بوونى يان نزيك لە شوێنى نيشتەجێ بوونى بە ڕەچاوكردنى (دروس المفاضلە) ى ئەو بەشەى كە دابەزينى بۆ دەكات لەگەل هەژمار كردنى ساڵى كەوتن يان دواخستن لە ميچى خوێندن.

٢- ئەو خوێندكارانەى كە لە ساڵى خوێندنى (٢٠١٢-٢٠١٣) وەرگيراون لە قۆناغى (يەكەم) دا مانەتەوە (بە هۆى كەوتن يان دواخستن) دەتوانن بۆ شوێنى نيشتەجێ بوونيان يان نزيك لە شوێنى نيشتەجێ بوونيان، دابەزينيان بۆ بكرێت بە پێى كۆنمرەى ساڵى وەرگرتنيان، لەگەڵ هەژماركردنى ساڵى كەوتن يان دواخستن لە ميچى خوێندن بە ڕەچاوكردنى (وانە پسپۆڕيەكان (دروس المفاضلە)) ى ئەو بەشەى كە دابەزينى بۆ دەكات.

٣- دەرچووبێت لە قۆناغى (يەكەم) بۆ قۆناغى (دووەم)، بە مەرجێك ساڵى كەوتن و دواخستنى نەبێت، لەگەڵ ئەژماركردنى ئەو ساڵە لە ميچى خوێندندا.

٤- دابەزين بۆ ئەو بەشانە ناكرێت كە مەرجى چاوپێكەوتن و تاقى كردنەوەى جەستەيى و هونەرى و شاييستەيان تێدا مەرجى وەرگرتن بووە، وەكو (پەروەردەى وەرزشى ، هونەرە جوانەكان... هتد)، وە بەپێى ساڵى وەرگرتنيان.

٥- ڕێژەى دابەزين لەهەر بەشێكى زانستى نابێ (٢٠%) تێپەڕێت، وە ڕێژەى وەرگرتنى دابەزێندراوەكان لەهەر بەشێكدا نابێ لە (١٠%) تێپەڕێت، داواكارى مامەڵەى خوێندكاران كۆدەكرێنەوەو لەيەك پڕۆسەدا بە پێى پێشبڕكێى كۆنمرەى دەرچوونيان ڕێژەكەەيان لێ وەردەگيرێ.

ڕێنماييەكانى گواستنەوەى خوێندكاران لە كۆلێجە كۆنمرە كەمەكان بۆ كۆلێجى كۆنمرە بەرزەكان (٢٠١٣-٢٠١٤)

خوێندكاران مافى گۆاستنەوەيان هەيە لە كۆلێجى كۆنمرە كەمەكان بۆ كۆلێجى كۆنمرە بەرزەكان ئەگەر ئەم مەرجانەى خوارەوەيان هەبێت:-

١- دەبێت خوێندكار ساڵى يەكەمى بێت لە زانكۆ، واتە ساڵى كەوتن يا داواخستن يان دابەزينى بەبێت.

٢- خوێندكار يەكەم بێت لەسەر بەشەكەى و تێكڕاى كۆنمرەكەى لە (٨٠%) كەمتر نەبێت.

٣- ئەو ساڵەى كە خوێندكار گواستنەوەى تێدا دەكات بە پێى ئەم بڕگەيە بە كەوتن هەژمار ناكرێت وە ناچێتە ميچى خوێندنەوە.

مافەكانى گواستنەوەى خوێندكاران بۆ بەشە هاوتاكانيان بە پێى بڕگەى يەكەم لە ڕێبەرى وەرگرتنى خوێندكاران بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٣-٢٠١٤) دەچەسپێندرێت.