خوێندنى ئێواران - سيستەمى پارالێڵ لەخوێندنى بەيانيان
Post date: Sep 29, 2016 10:39:39 PM
ئاگاداری سەرجهم خوازياران (خوێندكارانی دهرچووی پۆلی شهشهمی ئامادهیی لەگەڵ دەرچووانى زانكۆو پەيمانگاكان ) دهكهینهوه كه دەرگاى وەرگرتن بەهەردوو شێوازى ( خوێندنى ئێواران - سيستەمى پارالێڵ لەخوێندنى بەيانيان) لەزانكۆى كۆيە كرايەوە، واتا خوێندكاران دهتوانن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ -٢٠١٧) ڕاستهوخۆ داواكاری وهرگرتن پێشكهش به زانكۆی كۆیه بكهن، بهم شێوەيەى خوارهوه:
يەكەم / خوێندنى ئێواران
١- دەرچووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) لەگەڵ دەرچوانى زانكۆو پەيمانگاكان دەتوانن فۆڕمى وەرگرتن بۆ خوێندنى ئێواران پڕبكەنەوە، بەبێ ڕەچاوكردنى ساڵى دەرچوون يان تەمەن، بۆ ئەم بهشانەى خوارەوە:
أ- فاكهڵتی پهروهرده، بەشەكانى (عهرهبی، مێژوو ، جوگرافیا ، خوێندنی ئایینى ).
ب- فاكەڵتى زانست و تەندروستى، بەشەكانى ( بايلۆجى، فيزيا، كيميا، ميديكەڵ مايكرۆبيلۆجى).
ج- فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان، بەشى ( ياسا ، زمان و ئەدەبى توركى).
٢- مامۆستايانى سنورى پەروەردەى كۆيە دەتوانن فۆڕم پڕ بكەنەوە بۆ پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران بەشەكانى ( ئينگليزى، كوردى، عەرەبى، زانستەگشتيەكان، كۆمپيوتەر).
دووەم / خوێندن بەسيستەمى پاڕالێڵ
١- تەنها دەرچووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) دەتوانن فۆڕمى وەرگرتن بۆ خوێندنى پاڕالێڵ پڕ بكەنەوە، بۆ ئهم بهشانهى خوارەوە:
أ- سكوڵى پزيشكى.
ب- فاكەڵتى ئەندازيارى بەشەكانى( تەلارسازى، شارستانى، جيۆتەكنيك، پڕۆگرامسازى، نەوت، كيمياوى، دروست كردن).
ج- فاكەڵتى زانست و تەندروستى بەشەكانى (بايلۆجى، ماتماتيك، فيزيا، كيميا، ميديكەڵ مايكرۆبيلۆجى، كلينيكەڵ سايكۆلۆجى).
د-فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان بەشەكانى( ياسا،كارگێڕى، ژمێريارى، ئينگليزى).
هـ - فاكەلتى پەروەردە بەشەكانى ( كوردی ، عهرهبی ، ئینگلیزی ،مێژوو ،جوگرافیا ،خوێندنی ئایینی ،پهروهردهو دهروونزانی ).
و- پەروەردەى بنەرەتى ئێواران بەشەكانى ( ئينگليزى، كوردى، عەرەبى، زانستەگشتيەكان، كۆمپيوتەر)
٢- داواكار نابێت پێنج ساڵ زياتر بەسەر دەرچوونى لەپۆلى شەشەمى ئامادەيى تێپەڕبووبێت، هەوروەها نابێت تەمەنى لە ( ٤٠ ) ساڵ زياتر بێت.
تێبینی:
١- بۆ وەرگرتنى فۆرم سهردانی تۆمارگای گشتی زانكۆی كۆیه بكە.
٢- كاتى دابەش كردنى فۆڕم له ڕۆژى پێنج شەممە بهرواری( ٢٢ \ ٩ \ ٢٠١٦ )هوه دهست پێدهكات، تاوهكو ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى( ٢٠ \ ١٠ \ ٢٠١٦ ) بهردهوام دهبێت.
بابەتەکانی تاقی کردنەوەی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-
میكانیزمی جێبهجێ كردنی ڕێنمایی ( وهرگرتنی ڕاستهوخۆی زانكۆیی ) ژماره (١٠)ی ساڵی ٢٠١٦
یەکەم: دابەش كردنى فۆڕمى وەرگرتن
١-دابەش كردنى فۆڕمى وەرگرتن لە بەڕێوەبەرايەتى تۆمارگاى گشتى زانكۆ دەبێت، لە ڕۆژى يەكشەممە ( ٧/٢٤/ ٢٠١٦) دەست پێدەكات تاوەكو ڕۆژى چوارشەممە (٣١/٨/٢٠١٦) بەردەوام دەبێت.
٢- دواى پڕكردنەوەى فۆڕمەكان خوێندكار دەبێت فۆڕمەكەى بگەڕێنێتەوە بۆ بەڕێوەبەرايەتى تۆمارگاى گشتى زانكۆ، وە دوا كات بۆ گەڕاندنەوەى فۆڕمەكان بۆ دەرچوانى خولى يەكەم بريتيە لە ( ٥/٩/٢٠١٦)، وەبۆ دەرچوانى خولى دووەم بريتيە لە هەفتەيەك دواى دەرچوونى ئەنجامەكانى خولى دووەم.
٣- لهكاتی گهڕاندنهوهی فۆڕمهكان پێویسته خوێندكار وێنهیهكی خۆی لهگهڵ خۆیدا بهێنێت.
دووەم: مەرجەكانى وەرگرتن لەبەشە زانستيەكان
١- بەشى خوێندنى ئاينى:
أ- ڕێژەى (٦٠%)ى كورسيەكانى ئەم بەشە بۆ دەرچوانى ئامادەيى لقى ێژەيى و زانستى تەرخان دەكرێت، نابێت داواكار نمرەى وانەى زمانى عەرەبى لە (٦٥) كەمتربێت لە خولى يەكەم يان دووەم. ب- ڕێژەى (٤٠%)ى كورسيەكان بۆ دەرچوانى ئامادەييەكانى خوێندنى ئيسلامى سەر بە وەزارەتى پەروەردە تەرخان دەكرێت، بەمەرجێك كۆنمرەيان لە (٧٠) كەمتر نەبێت و نمرەى لە وانەكانى زمانى عەرەبى و فيقه (اللغة العربية والفقه) لە (٧٠) كەمتر نەبێت.
٢- بەشى زمانى عەرەبى:
داواكار دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى يان زانستى بێت و نمرەى وانەى زمانى عەرەبى لە (٦٥) كەمتر نەبێت لە خولى يەكەم يان دووەم.
٣- بەشى پەروەردەو دەرونزانى:
داواكار دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى يان زانستى بێت، ڕێژەى (٥٠%)ى كورسيەكان بۆ لقى زانستى تەرخان دەكرێت، وە (٥٠%)ى بۆ لقى وێژەيى.
٤- بەشى زمانى كوردى:
داواكار دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى يان زانستى بێت و نمرەى وانەى زمانى كوردى لە (٧٠) كەمتر نەبێت لە خولى يەكەم يان دووەم.
٥- بەشى مێژوو:
داواكار پێويستە تەنها دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى بێت و نمرەى وانەى مێژووى لە (٦٥) كەمتر نەبێت لە خولى يەكەم يان دووەم.
٦- بەشى جوگرافيا:
داواكار دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى يان زانستى بێت و نمرەى وانەى جوگرافياى لە (٦٥) كەمتر نەبێت لە خولى يەكەم يان دووەم.
٧- بەشى ئينگليزى:
داواكار دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى يان زانستى بێت و نمرەى وانەى ئينگليزى لە (٧٠) كەمتر نەبێت لە خولى يەكەم يان دووەم.
سێهەم: تاقيكردنەوەو چاوپێكەوتن
١-چاوپێكەوتن لە سەرجەم بەشەكان بەر لە تاقيكردنەوەى بە نووسين دەبێت و لە ڕۆژى (٢٠١٦/٩/١٨) ئەنجام دەدرێت، وە هەر خوێندكارێك لە چاوپێكەوتن دەرنەچێت مافى بەشداريكردنى نابێت لەتاقيكردنەوەى بەنوسين.
٢-تاقيكردنەوەى بەنوسين لەسەرجەم بەشەكان ڕۆژى پێنج شەممە (٢٠١٦/٩/٢٢) ئەنجام دەدرێت، پێويستە داواكار لە ڕۆژى تاقيكردنەوە ناسنامەى بارى كەسى و كارتى پۆلى شەشەمى لەگەڵ خۆى بهێنێت، بەپێچەوانەوە ڕێگاى پێنادرێت تاقيكردنەوە ئەنجام بدات.
چوارەم: ڕاگەياندنى ئەنجامەكان
١-ناوى وەرگيراوان بەشێوەى بەرايى لە ڕۆژى (٢٠١٦/٩/٢٧) لەلايەن زانكۆوە ڕادەگەيەندرێت.
٢-ڕۆژى (٢٧ – ٢٨ / ٢٠١٦/٩) تەرخان دەكرێت بۆ پێشكەش كردنى گازاندە.
٣-ڕۆژى (٢٠١٦/١٠/٥) ناوى كانديدەكان دەنێردرێت بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا.