سيستەمى پارالێڵ لەخوێندنى بەيانيان
Post date: Sep 29, 2016 10:36:7 PM
ئاگاداری
ئاگاداری سەرجهم خوازياران (خوێندكارانی دهرچووی پۆلی شهشهمی ئامادهیی لەگەڵ دەرچووانى زانكۆو پەيمانگاكان ) دهكهینهوه كه دەرگاى وەرگرتن بەهەردوو شێوازى ( خوێندنى ئێواران - سيستەمى پارالێڵ لەخوێندنى بەيانيان) لەزانكۆى كۆيە كرايەوە، واتا خوێندكاران دهتوانن بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠١٦-٢٠١٧ ) ڕاستهوخۆ داواكاری وهرگرتن پێشكهش به زانكۆی كۆیه بكهن، بهم شێوەيەى خوارهوه:
يەكەم / خوێندنى ئێواران
١- دەرچووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) لەگەڵ دەرچوانى زانكۆو پەيمانگاكان دەتوانن فۆڕمى وەرگرتن بۆ خوێندنى ئێواران پڕبكەنەوە، بەبێ ڕەچاوكردنى ساڵى دەرچوون يان تەمەن، بۆ ئەم بهشانەى خوارەوە:
أ- فاكهڵتی پهروهرده، بەشەكانى (عهرهبی، مێژوو ، جوگرافیا ، خوێندنی ئایینى ).
ب- فاكەڵتى زانست و تەندروستى، بەشەكانى ( بايلۆجى، فيزيا، كيميا، ميديكەڵ مايكرۆبيلۆجى).
ج- فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان، بەشى ( ياسا ، زمان و ئەدەبى توركى).
٢- مامۆستايانى سنورى پەروەردەى كۆيە دەتوانن فۆڕم پڕ بكەنەوە بۆ پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران بەشەكانى ( ئينگليزى، كوردى، عەرەبى، زانستەگشتيەكان، كۆمپيوتەر).
دووەم / خوێندن بەسيستەمى پاڕالێڵ
١- تەنها دەرچووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) دەتوانن فۆڕمى وەرگرتن بۆ خوێندنى پاڕالێڵ پڕ بكەنەوە، بۆ ئهم بهشانهى خوارەوە:
أ- سكوڵى پزيشكى.
ب- فاكەڵتى ئەندازيارى بەشەكانى( تەلارسازى، شارستانى، جيۆتەكنيك، پڕۆگرامسازى، نەوت، كيمياوى، دروست كردن).
ج- فاكەڵتى زانست و تەندروستى بەشەكانى (بايلۆجى، ماتماتيك، فيزيا، كيميا، ميديكەڵ مايكرۆبيلۆجى، كلينيكەڵ سايكۆلۆجى).
د-فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان بەشەكانى( ياسا،كارگێڕى، ژمێريارى، ئينگليزى).
هـ - فاكەلتى پەروەردە بەشەكانى ( كوردی ، عهرهبی ، ئینگلیزی ،مێژوو ،جوگرافیا ،خوێندنی ئایینی ،پهروهردهو دهروونزانی ).
و- پەروەردەى بنەرەتى ئێواران بەشەكانى ( ئينگليزى، كوردى، عەرەبى، زانستەگشتيەكان، كۆمپيوتەر)
٢- داواكار نابێت پێنج ساڵ زياتر بەسەر دەرچوونى لەپۆلى شەشەمى ئامادەيى تێپەڕبووبێت، هەوروەها نابێت تەمەنى لە ( ٤٠ ) ساڵ زياتر بێت.
تێبینی:
١- بۆ وەرگرتنى فۆرم سهردانی تۆمارگای گشتی زانكۆی كۆیه بكە.
٢- كاتى دابەش كردنى فۆڕم له ڕۆژى پێنج شەممە بهرواری( ٢٢ \ ٩ \ ٢٠١٦ )هوه دهست پێدهكات، تاوهكو ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى( ٢٠ \ ١٠ \ ٢٠١٦ ) بهردهوام دهبێت.