بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە زانکۆی کۆیە وەردەگیرن

Post date: Nov 19, 2014 6:43:16 PM

زانکۆی کۆیە پیروزبایی و بەخێرهاتنی هەموو ئەو خوێندکارانە دەکات کە لە زانکۆی کۆیە وەرگیراون.

دوای دەرچونی ناوی خوێندکاران لەناوەندی وەرگرتن لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە، ئەو خوێندکارانەی کە لەبەشەکانی زانکۆی کۆیە ناویان دەردەچێت پێویستە ئاگاداری ڕێنمایەکانی ڕێبەری زانکۆلاین بن. بەپێ ڕێنمایەکان بۆ هیچ زانکۆیەکی تر گواستنەوەی خوێندنی بۆ ناکرێت. واتا هەموو ساڵەکانی خویندنی لە زانکۆی کۆیە تەواو دەکات.

خوێندکاری وەرگیراو پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوەبکات:

    1. هەموو وەرگیراوەکان دەبێت جیمێلی تایبەت بەخوێندکاران بە پێی ئه و هەنگاوانەی کە لە سەر لاپەرەکە دیاری کراوە دروست بکەن. ئەمە بۆ هەموو پەیوەندیەکان لە زانکۆی کۆیە بەکار دەهێندرێت.

    2. هەموو وەرگیراوەکان دەبێت فۆرمی ئەلکترۆنی زانیاری تۆمارگا بەر لە سەردانی زانکۆی کۆیە پربکەنەوە. هەموو نوسینەکان دەبێت بە یونیکۆدی کوردی و ژمارەکان بە ژمارەی ئینگلیزی وەك لەسەر لاپەرەکە دیاری کراوە بنوسرێت. لینک بۆ تەختەکلیی یونیکۆد لە لاپەڕەکەمان دانراوە.

    3. دوای تەواو کردنی هەموو هەنگاوەکانی فۆرمەکە، نوسخەیەکی لێرە دابەزینە (download)، چاپی بکە و بە هەمان زانیاری پڕی بکە وەو دووایی واژۆ ی بکە و لەگەڵ ئەو بەڵگانەی خوارەوە کە لێت داواکراوە لە ناو زەرفێکی بە دوگمە لەگەڵ خۆت دەیهێنی بۆ تۆمارگا تاکو ڕاستاندن دەکرێتەوە و لە مەلەفی زانکۆی کۆیەت دادەنرێت.

    4. لە ڕێگەی لینکی تۆمارگا (cao.koyauniversity.org) سەردانی ماڵپەڕی تۆمارگا بکە و خۆت لەگەڵ زانیاریەکانی تۆمارگا ئاشنا بکە.

    5. دوای ئەوەی کارەکانت بەتەواوی جێ بە جێ کرد، بۆ بەشەکەی لێی وەرگیراوی و بەشە ناوخۆییەکان لە لایەن تۆمارگا بەڵگەی پشتگیریت پێ دەدرێت.

پێداویستیەکان

    1. وێنە (7) دانە

    2. کۆپی فۆرمی خۆراك 2013-2014

    3. کۆپی پێناسەی باری شارستانی

    4. کۆپی رەگەزنامە،کۆپی

    5. کارتی زانیاری ،کۆپی

    6. فایلێکی بەدوگمەی ئەسلی

    7. بڕوانامەی (تەسدیق)کرابێت لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەکان.

    8. پشکنینی چاو ،ئەگەر هەر راپۆرتێکی تری هەیە.

تێبینی:

    1. خوێندکاری وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015: پێش هەموو شتێك کە ناوی دەرچوو خۆی تۆمار بکات لە ماوەی (10)ڕۆژ دا.

    2. ئەگەرخوێندکار ئارەزووی ئەو بەشەی نەبوو کە لیی وەر گیراوە دەتوانێت دوای خۆ تۆمار کردن دابەزین بکات بۆ بەشێکی تر بەپیی کەمترین کۆنمرەی بەشەکەی کە لێی وەرگیراوە بەرزتر بێت لە کەمترین کۆنمرەی ئەو شوێنەی بۆی دەچێت.

    3. خوێندکاری وەرگیراو دەتوانێت دوای خۆ تۆمار کردنی دواخستنی خوێندنی بکات لە رێگای بەشەکەیەوە بە هۆیەکی دیاری کراو .

    4. واتە دابەزین – دواخستن- شوێن گۆرین دوای خۆتۆمار کردن دەبێت لەوشوێنەی لێی وەرگیراووە.

    5. خوێندکار هەر پرسیارێکی لەلا دروست بوو دەتوانێت سەردانی تۆمارگا بکات بۆ بەرچاو رونی تاوەکو توشی هەڵە نەبێت .

    6. خوێندکار لەبەشەکانی فاکەڵتی لە هەربابەتیک ڕێژەی نەهاتنی (10%)ی تێپەرکرد بەبێ هۆ بەکەتوو دادەندرێت لەو بابەتە ئەگەر (15%)تێپەرکرد بەهۆیەکی دیاری کراو بەکەوتوو دادەندرێت

ئاگاداری:-

ئاگاداری خوێندكارانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه‌ لیژنه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین له‌ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆ ئاماده‌یه‌ بۆ هاوكاری كردن و پڕكردنه‌وه‌ی زانكۆلاین بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی پۆلی دوانزه‌می ئاماده‌یی به‌ هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌ییه‌وه‌ بۆ هه‌ر خوێندكارێك كه‌ ده‌یه‌وێت و ئاره‌زوومه‌نده‌ بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015).