زانکۆلاین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆژەی زانکۆلاین بۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتن لە مانگی هەشتی ساڵی ٢٠١١ ڕادەگەیەندرا.

لە دەستپێشخەرییەکی تری گرنگدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پرۆژەی زانکۆلاین بۆ وه‌رگرتنی قوتابيان له‌ زانكۆ و په‌يمانگاكانی هه‌رێمدا له‌ ڕێگه‌ی ئينته‌رنتێه‌وه‌ ده‌ستپێكرد. ئەم پرۆژەیە بە دەستی کارمەندانی کارامەی کورد بە ئەزموونی وڵاتانی دەرەوە بە ئەنجام گەێشت.

لەو ساڵەوە دەرچوانی ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستان توانییان لە ماڵی خۆیانەوە و لە ڕێگای ئەنتەرنێت و بە شێوازی ئۆنلاین فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم پڕ بکەنەوە. سیستەمەکە بەشێوازێک ئامادە کراوە کە قوتابیان و خوێندکاران بتوانن زۆر بە ئاسانی بەکاری بهینن.

ئەم پرۆژەیە لەگەڵ ئەوەی کاری پێشکەشکاران ئانسانتر دەکرت، لە هەمان کاتدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی شەفافیەت و ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ تەواوی دەرچوانی ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستان بووە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فەرمی زانکۆلاین بکەن.

زانکۆلاین