ئاگاداری

ئاگادارى سەرجەم خوێندكارە بەڕێزەكانى زانكۆى كۆيە دەكەينەوە، كە بۆ ئەمساڵى خوێندن ٢٠١٨-٢٠١٩، ڕێنماييەكانى ئەستۆپاكى بەم شێوەيەى خوارەوەيە:

١- ئەستۆپاكى خوێندكار لە چوار جۆر پێكهاتووە.

أ- A1 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى پارالێل وەرگيراون و لەبەشى ناوخۆيى نيشتەجێن.

A2 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى پارالێل وەرگيراون و بەڵام لە بەشى ناوخۆيى نيشتەجێ نين.

ب- B تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە دانيشتووى شارى كۆيەن و بە سيستەمەكانى (زانكۆلاين - كريديت - راستەوخۆ ) وەرگيراون.

ج- C تايبەتە بەو خوێندكارانەى بە سيستەمەكانى (زانكۆلاين - كريديت - راستەوخۆ ) وەرگيراون و لە بەشى ناوخۆيى نيشتەجێن.

د- D1 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى ئێواران وەرگيراون و نيشتەجێن لە بەشى ناوخۆيى.

D2 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى ئێواران وەرگيراون و لە بەشى ناوخۆيى نيشتەجێ نين.

تێبينى:

پێويستە سەرجەم خوێندكارانى وەرگيراو بە سيستەمى پارالێل و ئێواران پێش سەردان كردنى بەڕێوەبەرايەتى تۆمارى گشتى، پشتگيرى لە بەشى ناوخۆيى بێنن كە نيشتەجێى بەشى ناوخۆيين يان نيشتەجێ نين.

Welcome to Central Admission Office (CAO) at Koya University announcement page. CAO will post any news, events and related activities at this page, please visit us regularly