ئاگادارى سەرجەم خوێندكارە بەڕێزەكانى زانكۆى كۆيە دەكەينەوە، كە بۆ ئەمساڵى خوێندن ٢٠١٨-٢٠١٩، ڕێنماييەكانى ئەستۆپاكى بەم شێوەيەى خوارەوەيە: ١- ئەستۆپاكى خوێندكار لە چوار جۆر پێكهاتووە. أ- A1 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى پارالێل وەرگيراون و لەبەشى ناوخۆيى نيشتەجێن. A2 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى پارالێل وەرگيراون و بەڵام لە بەشى ناوخۆيى نيشتەجێ نين. ب- B تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە دانيشتووى شارى كۆيەن و بە سيستەمەكانى (زانكۆلاين - كريديت - راستەوخۆ ) وەرگيراون. ج- C تايبەتە بەو خوێندكارانەى بە سيستەمەكانى (زانكۆلاين - كريديت - راستەوخۆ ) وەرگيراون و لە بەشى ناوخۆيى نيشتەجێن. د- D1 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى ئێواران وەرگيراون و نيشتەجێن لە بەشى ناوخۆيى. D2 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى ئێواران وەرگيراون و لە بەشى ناوخۆيى نيشتەجێ نين. تێبينى: پێويستە سەرجەم خوێندكارانى وەرگيراو بە سيستەمى پارالێل و ئێواران پێش سەردان كردنى بەڕێوەبەرايەتى تۆمارى گشتى، پشتگيرى لە بەشى ناوخۆيى بێنن كە نيشتەجێى بەشى ناوخۆيين يان نيشتەجێ نين. |
سەرپەڕ >