بابەتەکانی تاقی کردنەوەی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-
میكانیزمی جێبهجێ كردنی ڕێنمایی ( وهرگرتنی ڕاستهوخۆی زانكۆیی ) ژماره (١٠)ی ساڵی ٢٠١٦ یەکەم: دابەش كردنى فۆڕمى وەرگرتن ١-دابەش كردنى فۆڕمى وەرگرتن لە بەڕێوەبەرايەتى تۆمارگاى گشتى زانكۆ دەبێت، لە ڕۆژى يەكشەممە ( ٧/٢٤/ ٢٠١٦) دەست پێدەكات تاوەكو ڕۆژى چوارشەممە (٣١/٨/٢٠١٦) بەردەوام دەبێت. ٢- دواى پڕكردنەوەى فۆڕمەكان خوێندكار دەبێت فۆڕمەكەى بگەڕێنێتەوە بۆ بەڕێوەبەرايەتى تۆمارگاى گشتى زانكۆ، وە دوا كات بۆ گەڕاندنەوەى فۆڕمەكان بۆ دەرچوانى خولى يەكەم بريتيە لە ( ٥/٩/٢٠١٦)، وەبۆ دەرچوانى خولى دووەم بريتيە لە هەفتەيەك دواى دەرچوونى ئەنجامەكانى خولى دووەم. ٣- لهكاتی گهڕاندنهوهی فۆڕمهكان پێویسته خوێندكار وێنهیهكی خۆی لهگهڵ خۆیدا بهێنێت. دووەم: مەرجەكانى وەرگرتن لەبەشە زانستيەكان ١- بەشى خوێندنى ئاينى: أ- ڕێژەى (٦٠%)ى كورسيەكانى ئەم بەشە بۆ دەرچوانى ئامادەيى لقى ێژەيى و زانستى تەرخان دەكرێت، نابێت داواكار نمرەى وانەى زمانى عەرەبى لە (٦٥) كەمتربێت لە خولى يەكەم يان دووەم. ب- ڕێژەى (٤٠%)ى كورسيەكان بۆ دەرچوانى ئامادەييەكانى خوێندنى ئيسلامى سەر بە وەزارەتى پەروەردە تەرخان دەكرێت، بەمەرجێك كۆنمرەيان لە (٧٠) كەمتر نەبێت و نمرەى لە وانەكانى زمانى عەرەبى و فيقه (اللغة العربية والفقه) لە (٧٠) كەمتر نەبێت. ٢- بەشى زمانى عەرەبى: داواكار دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى يان زانستى بێت و نمرەى وانەى زمانى عەرەبى لە (٦٥) كەمتر نەبێت لە خولى يەكەم يان دووەم. ٣- بەشى پەروەردەو دەرونزانى: داواكار دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى يان زانستى بێت، ڕێژەى (٥٠%)ى كورسيەكان بۆ لقى زانستى تەرخان دەكرێت، وە (٥٠%)ى بۆ لقى وێژەيى. ٤- بەشى زمانى كوردى: داواكار دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى يان زانستى بێت و نمرەى وانەى زمانى كوردى لە (٧٠) كەمتر نەبێت لە خولى يەكەم يان دووەم. ٥- بەشى مێژوو: داواكار پێويستە تەنها دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى بێت و نمرەى وانەى مێژووى لە (٦٥) كەمتر نەبێت لە خولى يەكەم يان دووەم. ٦- بەشى جوگرافيا: داواكار دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى يان زانستى بێت و نمرەى وانەى جوگرافياى لە (٦٥) كەمتر نەبێت لە خولى يەكەم يان دووەم. ٧- بەشى ئينگليزى: داواكار دەرچووى ئامادەيى لقى وێژەيى يان زانستى بێت و نمرەى وانەى ئينگليزى لە (٧٠) كەمتر نەبێت لە خولى يەكەم يان دووەم. سێهەم: تاقيكردنەوەو چاوپێكەوتن ١-چاوپێكەوتن لە سەرجەم بەشەكان بەر لە تاقيكردنەوەى بە نووسين دەبێت و لە ڕۆژى (٢٠١٦/٩/١٨) ئەنجام دەدرێت، وە هەر خوێندكارێك لە چاوپێكەوتن دەرنەچێت مافى بەشداريكردنى نابێت لەتاقيكردنەوەى بەنوسين. ٢-تاقيكردنەوەى بەنوسين لەسەرجەم بەشەكان ڕۆژى پێنج شەممە (٢٠١٦/٩/٢٢) ئەنجام دەدرێت، پێويستە داواكار لە ڕۆژى تاقيكردنەوە ناسنامەى بارى كەسى و كارتى پۆلى شەشەمى لەگەڵ خۆى بهێنێت، بەپێچەوانەوە ڕێگاى پێنادرێت تاقيكردنەوە ئەنجام بدات. چوارەم: ڕاگەياندنى ئەنجامەكان ١-ناوى وەرگيراوان بەشێوەى بەرايى لە ڕۆژى (٢٠١٦/٩/٢٧) لەلايەن زانكۆوە ڕادەگەيەندرێت. ٢-ڕۆژى (٢٧ – ٢٨ / ٢٠١٦/٩) تەرخان دەكرێت بۆ پێشكەش كردنى گازاندە. ٣-ڕۆژى (٢٠١٦/١٠/٥) ناوى كانديدەكان دەنێردرێت بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا. |
ئاگاداری >