ئەستۆپاكى خوێندكار
Welcome to Central Admission Office (CAO) at Koya University announcement page. CAO will post any news, events and related activities at this page, please visit us regularly |
ئاگاداریئەستۆپاكى خوێندكارئاگادارى سەرجەم خوێندكارە بەڕێزەكانى زانكۆى كۆيە دەكەينەوە، كە بۆ ئەمساڵى خوێندن ٢٠١٨-٢٠١٩، ڕێنماييەكانى ئەستۆپاكى بەم شێوەيەى خوارەوەيە: ١- ئەستۆپاكى خوێندكار لە چوار جۆر پێكهاتووە. أ- A1 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى پارالێل وەرگيراون و لەبەشى ناوخۆيى نيشتەجێن. A2 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى پارالێل وەرگيراون و بەڵام لە بەشى ناوخۆيى نيشتەجێ نين. ب- B تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە دانيشتووى شارى كۆيەن و بە سيستەمەكانى (زانكۆلاين - كريديت - راستەوخۆ ) وەرگيراون. ج- C تايبەتە بەو خوێندكارانەى بە سيستەمەكانى (زانكۆلاين - كريديت - راستەوخۆ ) وەرگيراون و لە بەشى ناوخۆيى نيشتەجێن. د- D1 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى ئێواران وەرگيراون و نيشتەجێن لە بەشى ناوخۆيى. D2 تايبەتە بەو خوێندكارانەى كە بە سيستەمى ئێواران وەرگيراون و لە بەشى ناوخۆيى نيشتەجێ نين. تێبينى: پێويستە سەرجەم خوێندكارانى وەرگيراو بە سيستەمى پارالێل و ئێواران پێش سەردان كردنى بەڕێوەبەرايەتى تۆمارى گشتى، پشتگيرى لە بەشى ناوخۆيى بێنن كە نيشتەجێى بەشى ناوخۆيين يان نيشتەجێ نين.
ئاگادارى بۆ سەرجەم ئەم خوێندكارە بەڕێزانەى كە داواكارى وەرگرتنيان بە سيستەمى ( پارالێڵ ) ياخود ( خوێندنى ئێواران ) پێشكەش كردووە،
ئاگادارى بۆ سەرجەم ئەم خوێندكارە بەڕێزانەى كە داواكارى وەرگرتنيان بە سيستەمى ڕاستەوخۆ کردووە
ئاگادارى ئەم خوێندكارانە دەكەين كەداواكارى وەگرتنيان پێشكەش كردبوو
خوێندنى ئێواران - سيستەمى پارالێڵ لەخوێندنى بەيانيان
سيستەمى پارالێڵ لەخوێندنى بەيانيان
ئاگاداری ئاگاداری سەرجهم خوازياران (خوێندكارانی دهرچووی پۆلی شهشهمی ئامادهیی لەگەڵ دەرچووانى زانكۆو پەيمانگاكان ) دهكهینهوه كه دەرگاى وەرگرتن بەهەردوو شێوازى ( خوێندنى ئێواران - سيستەمى پارالێڵ لەخوێندنى بەيانيان) لەزانكۆى كۆيە كرايەوە، واتا خوێندكاران دهتوانن بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠١٦-٢٠١٧ ) ڕاستهوخۆ داواكاری وهرگرتن پێشكهش به زانكۆی كۆیه بكهن، بهم شێوەيەى خوارهوه:
يەكەم / خوێندنى ئێواران ١- دەرچووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) لەگەڵ دەرچوانى زانكۆو پەيمانگاكان دەتوانن فۆڕمى وەرگرتن بۆ خوێندنى ئێواران پڕبكەنەوە، بەبێ ڕەچاوكردنى ساڵى دەرچوون يان تەمەن، بۆ ئەم بهشانەى خوارەوە: أ- فاكهڵتی پهروهرده، بەشەكانى (عهرهبی، مێژوو ، جوگرافیا ، خوێندنی ئایینى ). ب- فاكەڵتى زانست و تەندروستى، بەشەكانى ( بايلۆجى، فيزيا، كيميا، ميديكەڵ مايكرۆبيلۆجى). ج- فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان، بەشى ( ياسا ، زمان و ئەدەبى توركى). ٢- مامۆستايانى سنورى پەروەردەى كۆيە دەتوانن فۆڕم پڕ بكەنەوە بۆ پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران بەشەكانى ( ئينگليزى، كوردى، عەرەبى، زانستەگشتيەكان، كۆمپيوتەر).
دووەم / خوێندن بەسيستەمى پاڕالێڵ ١- تەنها دەرچووى پۆلى شەشەمى ئامادەيى ( زانستى و وێژەيى ) دەتوانن فۆڕمى وەرگرتن بۆ خوێندنى پاڕالێڵ پڕ بكەنەوە، بۆ ئهم بهشانهى خوارەوە: أ- سكوڵى پزيشكى. ب- فاكەڵتى ئەندازيارى بەشەكانى( تەلارسازى، شارستانى، جيۆتەكنيك، پڕۆگرامسازى، نەوت، كيمياوى، دروست كردن). ج- فاكەڵتى زانست و تەندروستى بەشەكانى (بايلۆجى، ماتماتيك، فيزيا، كيميا، ميديكەڵ مايكرۆبيلۆجى، كلينيكەڵ سايكۆلۆجى). د-فاكەڵتى زانستەمرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان بەشەكانى( ياسا،كارگێڕى، ژمێريارى، ئينگليزى). هـ - فاكەلتى پەروەردە بەشەكانى ( كوردی ، عهرهبی ، ئینگلیزی ،مێژوو ،جوگرافیا ،خوێندنی ئایینی ،پهروهردهو دهروونزانی ). و- پەروەردەى بنەرەتى ئێواران بەشەكانى ( ئينگليزى، كوردى، عەرەبى، زانستەگشتيەكان، كۆمپيوتەر) ٢- داواكار نابێت پێنج ساڵ زياتر بەسەر دەرچوونى لەپۆلى شەشەمى ئامادەيى تێپەڕبووبێت، هەوروەها نابێت تەمەنى لە ( ٤٠ ) ساڵ زياتر بێت.
تێبینی: ١- بۆ وەرگرتنى فۆرم سهردانی تۆمارگای گشتی زانكۆی كۆیه بكە. ٢- كاتى دابەش كردنى فۆڕم له ڕۆژى پێنج شەممە بهرواری( ٢٢ \ ٩ \ ٢٠١٦ )هوه دهست پێدهكات، تاوهكو ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى( ٢٠ \ ١٠ \ ٢٠١٦ ) بهردهوام دهبێت. بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە زانکۆی کۆیە وەردەگیرن
1-6 of 6 |